| ||
کام ساته؟
مامۆستا پاریز
ئه‌و ساته‌یان دونیا پڕ بوو له زوڵم و زۆر زوڵم ئه‌کرا به خۆڕایی به هه‌زار جۆر ئه‌و ساته‌یان که‌وا دونیا بێ سه‌فا بوو دۆست له هه‌قی دۆسته‌کانی بێ وه‌فا بوو حورمه‌ت نه‌بوو،ڕه‌حم نه‌بوو،شه‌رم نه‌بوو ڕۆڵه له هه‌ق دایک و باوکا گه‌رم نه‌بوو ئه‌و ساته‌یان که‌وا ژیان گشت ئاڵۆز بوو ئه‌و ساته‌یان ڕووی ئاوێنه ته‌پ و تۆز بوو کچی بێ زمان هه‌ر به پێی خۆی ئه‌برا له ماڵ تا حازر بێ له‌و شوێنه‌ی بۆ زینده به چاڵ بمرم بۆ ژینت له ئه‌و گهوداڵه هیچت پێ نییه جگه له ناڵه بۆو کوڵمه جوانه سوور وه‌ک گوڵاڵه وا زه‌رد گه‌ڕاوه به ده‌س ئه‌و حاڵه به ئاههوه چنگ بۆ شاڵی بابه‌ت ئه‌به‌ی ئهیکێشیتو،بابه تو خوا چیم پێ ئه‌که‌ی؟ به فیزێکۆ بابه‌ی دڵڕه‌ق دێته‌وه دوا به حاڵی ئه‌و خوا نه‌کا هه‌ر ته‌کان بخوا که‌مێ،تۆزێ بیر بکاتۆ،جگه‌ر گۆشه چون ئه‌ولاده،هه‌ر چی بێ دڵ بۆی په‌رۆشه ئه‌وه‌ند دڵڕه‌ق به‌ڵام ئه‌مه له ئه‌و دووره سیمای به‌دفه‌ڕ،ده‌روونی ڕه‌ش زۆر بێ نووره له قهسوهتا دڵڕه‌قێکی شێت و نه‌فام له تاو گوناه ڕوو ڕه‌شۆ بوو گول و بێ تام دوور له گیانی له ناو خه‌ڵکا ئاغا مه‌شهوور فه‌قیری قوت،فیزن،چه‌په‌ڵ،له خۆ مه‌غروور له به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵکا هه‌یبێ ئابڕوو پێی عار ئه‌بێ کچ گه‌وره کاو بیدا به شوو تاوان چی یه؟بێ به‌هایه چونکه مێ یه بیر بکه‌وه ئه‌ی دایکی خۆت چییه و کێ یه؟ دایکێ که‌وا به ساوایی ئه‌خۆی شیری بۆ ساتێکیش تۆ ناکه‌وی قه‌ت له بیری ڕات ئه‌ژه‌نێ له باوه‌شیا،ئه‌تکاته خه‌و به هانات دێ به په‌له‌په‌ل له نیوه‌ی شه‌و خه‌وی شیرین بۆ ویستی تۆ ئه‌شێوێنێ به چاوی خه‌و ئه‌ڕوات ئاوت له بۆ دێنێ ئه‌گه‌ر تاوێ ته‌و بتگرێ و بتخاته جێ وه‌کوو زامدار له بۆت ئهتلێ و قه‌رار ناگرێ به حورمه‌تی ئه‌و دایکه‌ی وا دڵسۆزه بۆت چۆن دڵت دێ ئاوا بکه‌ی به کچی خۆت هه‌تیو له ماڵ ده‌ر ئه‌کرا به ڕه‌ش و ڕووت بێبه‌ش له ژین،بێبه‌ش له سۆز،بێبه‌ش له قووت قوفڵ ئه‌درا له ده‌می ژن قسه نه‌کات چونکه ژنه نه‌وه‌ک بێت‌و ئابڕومان بات کۆیله‌ی هه‌ژار له ماڵ ئاغا به ڕه‌ش و ڕووت ته‌حقیر ئه‌کرا،سه‌رکز ئه‌کرا،مافی ئهسووت له پاش ئه‌وه‌ی که زوڵم و زۆر له حه‌د به ده‌ر بڵاو بۆوه وه‌ک هه‌ڵامه‌ت له ناو به‌شه‌ر خوا تۆی هه‌نارد له ده‌مێکدا وه‌ک شۆڵه‌ی نوور له ئه‌م هه‌موو بێ شه‌رمی یه خه‌ڵکت کرد دوور کۆڵت نه‌دا،نه‌تگرت ئارام،نه‌تگرت قه‌رار تا جێت نه‌خست ده‌ستوری خوای په‌روه‌ردگار ئه‌و ده‌ستوره‌ی وه‌ها ئه‌ڵێ له‌م دونیایه ژنیش وه‌ک پیاو بۆ خۆی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگایه ئه‌ویش بۆ خۆی مافی هه‌یه له نێو ژین دا ئه‌ویش ئه‌بێ سه‌ربکه‌وێ له زانین دا تاکوو هه‌ر دوو له سایه‌ی ئه‌م دینه پاکه هه‌ر به یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن داده و کاکه هه‌ر دوو وه‌ک یه‌ک تێ‌بکۆشن بۆ سه‌ربه‌ستی هه‌ر دوو وه‌ک یه‌ک خۆ دوور بگرن له ڕێی په‌ستی هه‌ر دوو وه‌ک یه‌ک هه‌وڵ بده‌ن له‌م دونیایه تا ژینێکی پڕ له خۆشی بێته کایه ته‌واو
|
||
Qadirzada.com © 2009-2022. All rights reserved
| ||